بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ساڵحی بە ئاماژە بە پێشکەوتنی بەرچاوی ئێران لە بواری تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی و بەهرەمەند بوون لە هێزی خۆجێی بۆ هەموو قۆناغەکانی کاری لەو بوارەدا، وتی: جگە لە کۆپتەرێک کە بۆ دۆزینەوەی ئۆرانیۆم دەبێ لە دەرەوەی وڵات دابین بکرێت، هەموو ئیمکاناتەکان، فرۆکەوانەکانەکان و شێکارەکانی نەخشەی هەڵکۆڵین ئێرانین.
ساڵحی سەبارەت بە دەسکەوتە دۆزراوەکان لە رێگەی کۆپتەری تایبەتییەوە وتیشی: ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی لە سەدا ٧٨ی خاکی ئێرانی بە شێوەی ئاسمانی بۆ دۆزینەوەی ئۆرانیۆم پشکنیوە و لە پەنای ئۆرانیۆم توانیومانە کانگاگەلێکی زۆری ئاسن، مس و کانزای نایاب بدۆزینەوە.
بۆچوونی ئێوە