بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد باقر موحەمەدی بە وتنی ئەوەی کە دوو کۆڵبەرەکە لە گەڵ گرووپێکی ٢٣ کەسی بوون بە جودا بوونەوە لە گرووپەکە لە بەرزاییەکانی سەرشیوی سەقز چووبوونە ناوچەی پێنجوێن کە دوێنێ ئێوارە گەڕێندرانەوە ئێران، وتی: یەکێک لە ئەو دوو کۆڵبەرە بە توندی بریندار بووە.
کارگێڕی مانگی سووری کوردستان وتیشی: هاوکات لە گەل بیستنی ئەوەی کە یەکێک لە دوو کۆڵبەرەکە بریندارە و لە سەر سنوورە، دەست بەجێ تیمەکانی مانگی سوور چوونە ئەو شوێنە و کەسە برینداربووەکەیان ڕادەستی نەخۆشخانەی بانە کردووە.
موحەمەد وتیشی: کەسە بریندارەکە ناوی عومەر زەینەبیان و ٥٥ ساڵەیە کە ئێستا لە نەخۆشخانەی بانەیە و دەرمان دەکرێت.
بۆچوونی ئێوە