کۆڵبەرێکی کورد لە کڕێوەدا ڕەق هەڵات

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز کە تووشی کڕێوە و سەرما هاتبوو، گیانی لەدەست دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تا بە ئەم کاتە بە پێێ دوایی زانیارییەکانی ١٨ کۆڵبەر کە لە سەرما و کرێوەدا گیریان خواردبوو بە یابەمەتی هێزەکانی فریاکەوتن، خەڵک و ڕزگاریان بوو. کۆڵبەرێکی تەمەنی ٥٥ ساڵ بە ناوی عوسمان فتووحی خەڵکی میشیاو و دانیشتووی گەڕەکی تازاوای سەقز کە لە بەرزایی کێوەکانی گیری خواردبوو، گیانی لەدەست دا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە چارەنووسی دوو کۆڵبەری دیکە هێشتا نادیارە. بە پێی وتەی کۆڵبەرە ڕزگاربووەکان یەکێک لە ئەو کۆڵبەرانە بە هۆی سەرما و کڕێوەوە دۆخی تەندروستیی ناجێگیر بووە و ئەو کۆڵبەرەکەی تر لە لای ماوەتەوە بەڵام ئێستا چارەنووسی هەردووکیان نادیارە.

کەشوهەوا، کڕێوە و بەفری قورس ڕێگری دەکات لە فریاکەوتنی خێرا لە ئەو ناوچە بەڵام هێزەکانی فریاکەوین و ڕزگار کردن هەر درێژە دەدەنە هەوڵەکانی خۆیان بۆ دۆزینەوەی ئەو کۆڵبەرانە.

News Code 30809

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =