AP ١٣٩٨ ڕێبەندان ١٣ ٠٩:٢٤

کاردانەوەی ئەمریکا بە ڕاسپاردنی عەلاوی وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق

کاردانەوەی ئەمریکا بە ڕاسپاردنی عەلاوی وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق

باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغداد رایگەیاند:"پشتگیری لە دیاری كردنی محەمەد تۆفیق عەلاوی بۆ پێكێهێنانی حكومەتی نوێی عێراق دەكەن."

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە بەیاننامەیەكدا باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغداد رایگەیاند:"دۆخی ئێستای عێراق و ناوچەكە پێویستی بە دامەزراندنی حكوومەتێكی پاك و سەربەخۆیە."
ڕاشگەیێندراوە کە لای ئەمریكا ئاسایشی عێراق گرنگە و ئێمە مامەڵە لەگەڵ ئەو حكومەتە دەكەین كە بەسەرۆكایەتی محەمەد عەلاوی پێكدەهێنرێت.
ئاماژەش کراوە کە دۆخی ئێستای عێراق و ناوچەكە پێویستی بە دامەزراندنی حكومەتێكی پاك و سەربەخۆیەو بەهیواین بە پاڵاوتنی عەلاوی هەوڵەكان بخرێنەگەڕ بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجانە.
هەروەها هاتووە کە ئەمریكا دەخوازێت عێراقێكی ئارام و گەشەسەندو خاوەن سەروەری بێتەدی.
 

News ID 30808

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha