بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی خەندان، شەڕکەرەکانی تورکیا شەوی دووشەممە ٧ ی ڕێبەندان بەرانبەر بە ٢٧ ی جوون گوندەکانی دەڤەری ناوچەی دینارتە سەر بە پارێزگای دهۆکیان بوردمان کرد.
شەعبان خەلیل بەڕێوەبەری ناوچەی دینارتە لەم بارەوە وێڕای ئاماژە بە ئەوەی کە ٢٤ کاتژمێر ئەو ناوچە دوو جار لە لایەن تورکیاوە هێرشی کراوەتە سەر، وتی: دوابەدوای ئەو هێرشە ٤ هاووڵاتی سڤیل دانیشتووی گونەکانی ناوچەکە بێ سەورشوێن بوون.
ئەو ماڵپەڕە لە زمانی شەعبان خەلیلەوە ڕایگەیاند کە لە کاتی بوردماندا ٧ کەس لە شوێنەکە ئامادە بوون و یەک کەسیان کە باوکی شەش منداڵ بووە، گیانی خۆی لەدەست داوە و هێزێکی پێشمەرگەش بریندار بووە
بۆچوونی ئێوە