ئەو فڕۆکە لە ئەفغانستان داخرا سیخوڕی ئەمریکایی تێدا بووە

وتەبێژی تاڵەبان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وردەکاری داخرانی فڕۆکە سەربازییەکەی ئەمریکای لە ئەفغانستان، ڕوون کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، زەبیحوڵڵا موجاهد، وتەبێژی تاڵەبان وتی: ئەو فڕۆکەیەی لە غەزنی ئەفغانستان داخرا هی ئەمریکا بووە و هەڵگری ژمارەیەک ئەفسەری باڵای ڕێکخراوەی سیا بووە کە لاشەکەیان لای فڕۆکە داکەوتووە و ناسراونەتەوە.

هەندێ سەرچاوەی میدیایی ناوچەکە ڕایانگەیاند کە ئەم فڕۆکە ۸۳ کەسی تێدا بووە کە هەموویان کوژراون و بە هاژەکی ئێسترلا۲ پێکراوە.

News Code 30733

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =