بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین، موحەمەد عوسمان خالدی سەرۆکی فراکسیۆنی " بەیرەقەکانی خەیر" لە پەرلەمانی عێراق لە ٥ بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆک وەزیری کە دوو کەسیان شانسی زیاتریان هەیە، هەواڵی دا.
ناوبراو زیادی کرد: سێ ناوی تریش وەکوو پاشکەوت هەن کە ئەگەر پێویست بێت و لە دۆخێکدا کە رێککەوتنێک نەکرێت، ناویان دەردەخرێت.
خاڵدی وتی: پرسی بەربژێری پۆستی سەرۆک وەزیری عێراق ئەم هەفتەیە دیاری دەکرێت.
لە لایەژی ترەوە ئەحمەد کنانی لە هاوپەیمانی بەناء ڕایگەیاندووە ناوەکان پێش سەفەری بەرهەم ساڵح دراوەتە ئەو و ئێستا تۆپ لە زەوینی سەرۆک کۆماریدایە.
ناوبراو ئەوەی کە لە ماوەی چەند کاتژمێری دیکەدا ئەو پرسە ڕوون دەبێتەوە، ڕەتی کردەوە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە فازل فەتلاوی نوێنەری هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق لە ڕوون کردنەوەی چرەنووسی سەرۆک وەزیری نوێ تا ٤٨ کاتژمێری داهاتوو هەواڵی دا و وتی کە هەموو لایەنەکان لە سەر ئەو سەرۆک وەزیرە کۆکن.
Your Comment