AP ١٣٩٨ ڕێبەندان ٥ ١٥:٥٧

لە دوو مانگی ڕابردوو؛

دووهەمین باندی قاچاخی چک و چۆڵ لە سەردەشت تێکشکێندرا

دووهەمین باندی قاچاخی چک و چۆڵ لە سەردەشت تێکشکێندرا

بەڕێوەبەری گشتیی دادگەی ئازەربایجانی رۆژئاوا لە دەست بە سەرداگرتن بە سەر وەجبەیەکی چەکی قاچاخ لە سەردەشت هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر گەرووسی وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتی: بە ئاگادار بوون لە چالاکیی باندێکی قاچاخی چەک و چۆڵ لە سەردەشت بە فەرمانی دادستێنی ئەو شارە، هیزەکانی ئینتزامی بە هاوکاریی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، لە ئۆپەراسیۆنێکدا دەستیان بە سەر ژمارێکی بەرچاوی چەک و چۆڵدا گرت.

وتیشی: فەرمانی دادگە و هەنگاوی ئیتلاعاتی بۆ ناسین و دەستگیریی تەواو تۆمەتباران دەرکراوە و لە ڕاپەراندن دایە.

گرووسی بیری هێنایەوە: سەرەتای مانگی بەفرانباری ئەوساڵیش بە پێی فەرمان و پەیجووریی دادستێنی گشتی و شۆڕشی سەردەشت و بە هاوئاهەنگی هێزەکانی ئیتزامی لە ئۆپەراسیۆنێکدا، باندێکی بڵاوکردنەوە و فرۆشی چەک و چۆڵ لە سەردەشت ناسێنرا و تێکشکێنرا.

News ID 30694

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha