AP ١٣٩٨ ڕێبەندان ٣ ١٢:٢٣

شەڕی ئەمریکا و ڕووسیا لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا

شەڕی ئەمریکا و ڕووسیا لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا

گرووپی ناسراو بە چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە پێکدادانی نێوان هێزەکانی ڕووسیا و ئەمریکا لە سووریا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, گرووپی ناسراو بە چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا دەریخست: کاتی پەڕینەوەی هێزەکانی رووسیا لە ڕێگای نێودەوڵەتی " ئێم ٤" بەرەو تل تەمر، هێزە گەڕۆکەکانی ئەمریکا لە نزیکی بەنزینخانەی حەتین هەڵکەوتوو لە نزیکی شارۆچکەی تل بیدر لە رێگای نێودەوڵەتی ئێم ٤ چاوەڕێ ئەوانیان دەکرد و ڕێگریان لە بەرەوپێش چوونی ئەوان دەکرد و کار بە پێکدادانی چەکداری کێشرا.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە هەروەها هێزە ئەمریکییەکان، ڕێگریان کرد لە گەڕانی سەربازنی ڕووسیا لە نزیکی گوندی کرزیارات لە ڕێگای مالکیە-مەعبدە لە دەڤەری حەسەکە. گەشتیی ڕووسیا دیسان هەوڵی دا بگاتە ڕێڕەوی سیمالکا لە سنوور لە گەڵ عێراق کە لە ژێر چاوەدێری هێزەکانی هەسەدە و هاوپەیمانی ئەمریکی دایە کە هێزە ئەمریکییەکان ڕێگریان لێ کرد تا ئەوەی کە گەشتی هێزەکانی رووسیا بەەو فڕۆکەخانەی قامیشلۆ واتا جێگایەک کە لەوێوە هاتبوون، بگەڕێنەوە.

News ID 30660

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha