بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمەڵە شێعری "٢١" لە هۆندنەوەی سولەیمان سۆفی سالحی شاعیری نوێخوازی بۆکانی، پێکهاتووە لە ٢١ شێعر کە لە مەودای ساڵەکانی ٩٢ تا ٩٨ی هەتاوی داڕێژراون و بە وتەی شاعیر وەک دابەشکارییەک بۆ ئەزموونەکانی لە سێ بەشدا ئاراستە کراوە.
ئەم کۆمەڵە شێعرە لە قەوارەی مامناوەند و لە دووتۆی ١٠٠ لاپەڕە و بە دیزانی ڕووبەرگ لە لەیەن هونەرمەندی گرافیست "ئاسۆ مام زادە"، لە لایەن بڵاڤگەی خانی لە شاری سەقز چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
Your Comment