بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر , سەرچاوەیەکی سووری ڕایگەیاند که هەواڵە بڵاوکراوەکان سەبارەت بە تەوەری دانوستانە سێ لایەنەکەی ئەم دواییەی سووریا, تورکیا و ڕووسیا لە مسکۆ , درۆیە.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتێرز پاگەندەی کردبوو کە لەم کۆبوونەوەیەدا سەبارەت بە هاوکاری نێوان سووریا و تورکیا بۆ بەرەنگاریی لە گەە کورد لە باکووری سووریا دانوستان کراوە.
ئەو سەرچاوە سووریە وتوویەتی: گفتوگۆکان لە نێوان سەرۆکی نووسینگەی ئتسایشی نەتەوەیی گەلی سووریا لەگەڵ سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا و چەند بەرپرسی ڕووسی لە مسکۆ بووە و بە هیچ لەونێک تێدا باسی هاوکاریی هاوبەش دژی یەکینەکانی پاراستنی گەل, نەکراوە.
ڕۆژی دووشەمە, سەرتیپ عەلی ئەلمەملووک, سەرۆکی نووسینگەی ئاسایشی نەتەوەیی سووریا بە نوێنەرایەتی لە دیمەشق و هاکان فیدان سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا بە نوێنەرایەتی لە ئەنقەرە چوونە مسکۆ بۆ کۆبوونەوەیەکی نهێنی.
Your Comment