بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە یەوم سابع، کابینەی سعوودی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی خۆی بە سەرۆکایەتی مەلیک سەلمان بە هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر بنکەی ئەمریکی لە عێراق کاردانەوەی نیشان دا.
کابینەی سعوودی پاگەندەی کرد: هێرشەکانی ئێران و پێشێل کرانی سەروەری عێراق بە کردنە ئامانجی دوو بنکەی سەربازی عێراقی کە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژە داعشیان تێدا هەیە، ئیدانە کراوە. عەرەبستان لە پاڵ عێراقە تا هەڕەشە ئەمنیەکان تێبپەڕێنێت و سەقامگیری و عەرەبی بوونی خۆی بپارێزێت.
لە ئەو کۆبوونەوە ڕاگەیێندرا: عەرەبستان داوا لە کۆمەڵگەی جیهانی دەکات کە ئێران بەرەو پێبەندی بە سەروەری وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و ڕێز بۆ یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان و دەست هەڵگرتن لە ناسەقامگیر کردنی ناوچەکە، هان بدەن.
بۆچوونی ئێوە