AP ١٣٩٨ بەفرانبار ٢٣ ١٩:٠٢

سەرۆکی ڕێکخراوی پزیشکی یاسایی ڕایگەیاند:

ناسینەوەی شوناسی ٥٠ کوژراوی ڕووداوی داکەوتنی فرۆکەی ئۆکراینی

ناسینەوەی شوناسی ٥٠ کوژراوی ڕووداوی داکەوتنی فرۆکەی ئۆکراینی

سەرۆکی ڕێکخراوی پزیشکی یاسایی لە پەیوەندی لە گەڵ ناسینەوەی تەرمی کوژراوانی ڕووداوی داکەوتنی گرۆکەی ئۆکراینی ڕوون کردنەوەیەکی ئاراستە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەباس مەسجدی لە پرێس کۆنفڕانسێکدا وێرای سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی کوژراوانی ڕووداوی داکەوتنی فرۆکەی ئۆکراینی، وتی: هەر لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی ئەو ڕووداوە ١٥ تیمی کارناسی پزیشکی یاسایی و لەوان پسپۆڕانی پزیشکی یاسایی و ژێنێتیکی لە شوێنەکە ئامادە بوون و ٨٠٠ نمونەی لە تەرمەکان بۆ ناسینەوە هەڵگیرا.

مەسجدی وتیشی: سەرەڕای گەمارۆکان بە کەیتگەلی گونجاو نمونەکان هەڵگیراون و تاقیکارییەکان ئەنجام درا و تا ئێستا نمونە لە ١٤٢ بنەماڵەش وەرگیراوە و ٥٠ تەرم ناسراوەتەوە

ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی بە گەیشتنی پرۆفایلی ١١ هاووڵاتی ئۆکراینی لە لایەن پۆلیسی ئێنتێرپۆڵ و ناسینەوەی تەرمێکی ئۆکراینی کرد و زیادی کرد: پێنج بنەماڵە بە هۆی لە دەرەوەی وڵات بوونیان تا ئێستا سەردانیان نەکردووین.

News ID 30509

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha