ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی فەرهەنگی - ئەمجەد غوڵامی: لە حەوتەکانی ڕابردوو و ڕێک بە مەودای چەند مانگ لە دوای بڵاوبوونەوەی کۆمەڵە شێعری "سەرتان لێ ئەسێوێ، ئەزانم" یەکەم کۆبوونەوە بۆ ناسین و خوێندنەوەی شێعرەکانی ساڵح سووزەنی بە پشتبەستن بە دەقی کتێبیی لە شاری مەهاباد بەڕێوەچوو. ئەگەرچی ئەمە لە خۆیدا هەواڵێکی دڵخۆشکەر بوو، بەڵام دواکەوتنی هەلی چاپ و بڵاوبوونەوەی بەرهەمەکانی شاعیرێک کە لە گرینگ‌ترین قۆناغەکانی شێعری مودێڕنی کوردی‌دا ئامادەبووە، بیرهێنەرەوەی غەیابێکی گرینگی هەمان بابەتە کە بۆردیۆ وەک "مەیسەرە دەرەوەییەکان"ی مەیدانی ئەدەبی باسی لێوە دەکات؛ پرسێک کە سووزەنی لە وتووێژی خوارەوە بە ڕاشکاوی ئاماژەی پێ دەدات و هاوکات هەوڵ دەدات پرسیاری ئەوڕۆی شێعر گرێ بداتەوە بە پرسیارە کۆنەکانی ڕەخنە، خوێنەر، کۆمەڵگا و سەردەم و بەردەوام جەخت لەوە دەکات کە خوێندنه‌وه‌ی به‌ڕۆژ هەرمانی ده‌ق دیاری ده‌کا نه‌ک دروشم و هه‌ڵواسینه زۆرهکییهکان.
* با بەو پرسیارەوە دەست پێبکەین کە چۆنە شێعر هاوکاتی ئەوەی هونەری دەربرِینی خەیاڵ و هەستی شاعێرە، دەتوانێ بۆ خوێنەریشی چێژبەخش بێت؟
ـ هه‌موو شێعرێک بۆ هه‌موو خوێنه‌رێک چێژبه‌خش نییه و شێعریش وه‌کوو هه‌موو ده‌قێکی زمانی- نیشانه‌یی زۆر جار له بری ئه‌وه‌ی هه‌ست و خه‌یاڵی شاعیر بێ، گه‌مه‌یه‌که به پێی ده‌رک و ناسینی شاعیر له رێسا و یاساکانی زمان و هه‌وڵدانی بۆ ده‌رباز بوون یان مانه‌وه له‌و بازنه و نابازنهیه دا. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه به‌س له جیهای رۆمانتیکی دایه که سوز و خه‌یاڵ و هه‌ست ده‌وریی سه‌ره‌کی ده‌گێڕی و به‌س خوێنه‌رانی چالاکن که چێژ له ده‌قی به‌ڕۆژ وه‌رده‌گرن.
* کەواتە چۆن دەتوانین ڕێز لە بەهاجوانناسییەکانی خوێنەر وەرگرین و بەو باوەڕە بگەیێن کە شێعر ژانریکی زیندووە و بە هەرمانی دەمێنێتەوە؟
ـ خوێنه‌ران (ئاسایی و مامناوه‌ند و چالاک) هه‌رکامه‌یان به شێوازی خۆیان چێژ له ده‌ق وه‌رده‌گرن و زۆربەی شاعیران و نوووسهرانیش به‌ڕاستی بۆ هه‌موو خوێنه‌ریک نانووسن. بۆ وێنه خوێنه‌رێکی ئاسایی بۆ مانایه‌کی ئاسایی له ده‌قێکدا ده‌گه‌ڕێ و چێژی لە حاڵی‌بوون لە ڕووکه‌شی دەقەکە دەبا. خوێنه‌ری مامناوه‌ند هه‌وڵ ده‌دا ده‌ق به‌ره‌و ڕه‌هه‌ندێکی دڵخواز به‌رێ و کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ده‌روونناسی و ... ده‌یان ئیسمی دیکه‌ی پێوه هه‌ڵواسێ و چێژ له‌و هه‌ڵواسینه وه‌رگرێ و دووڕهههندی بوونی ده‌قه‌که‌ی به پێی ڕاڤه‌ی خۆی پێخۆش بێ. ئه‌م دوو خوێنه‌ره هه‌ردووکیان بابه‌تیانه له‌ده‌ق ده‌روانن و که‌متر هه‌وڵ ده‌ده‌ن لایه‌نه جوانیناسییه‌کانی ده‌ق بپشکنن، گه‌مه زمانییه‌کان به‌رجه‌سته بکه‌نه‌وه و فره‌ڕه‌هه‌ندیی دق ئاشکرا بکه‌ن. ئه‌وه خوێنه‌ری چالاکه که هه‌وڵ ده‌دا ده‌ق چه‌ندلایه‌نه بخوێنێته‌وه و "بارت"وتەنی به ئورگاسمی چێژ بگات. پیویسته ئه‌وه‌ش بڵێم که پشتبه‌ستن به وزه‌ی ده‌روونی ده‌ق بۆ خوێنه‌ری چالاک ده‌وری سه‌ره‌کی ده‌گیڕێ و دیاره زور ده‌قیش ئه‌و وزه‌یان نییه که له چه‌ندین لایه‌ی بووتیقایی و بابه‌تییه‌وه بخوێندرێته‌وه. که‌واته خوێندنه‌وه‌ی به‌ڕۆژ هەرمانی ده‌ق دیاری ده‌کا نه‌ک دروشم و هه‌ڵواسینه زۆرهکییهکان.
* ئایا لەم جەنجالی تەکنۆلۆژیا و شۆرشی زانیاری و بازاری ڕەشی ئابووری و بیبەهایی مافەکانی مرۆڤ، شێعر دەتوانێ وەک بوارەکانی دیکەی هزر و فەلسەفە پرسیار لای تاکی ئیمە درووست بکات؟
ـ دیاره شێعری کلاسیک وه‌ڵامی پرسیاری سه‌رده‌می خۆی داوه‌ته‌وه و که‌سانی وه‌ک حافز و نالی و ... لەوبارەیەوە سه‌رده‌می خۆشیان تێپه‌ڕاندوه. به‌ڵام له‌م "جه‌نجاڵی عه‌وله‌مه و..."دا تەنیا شێعرێک ده‌توانی وه‌ڵامی ئه‌و "هزر و فه‌لسه‌فه و پرسیارانه" بداته‌وه که کچی سه‌رده‌می خۆی بێ و له‌م "حهولهمه و بازاڕه" گه‌یشتبێ. من لام وایه کێشه‌که له‌وه‌دایه که خوێنه‌رانی مامناوهنی لای ئێمه هه‌ست به پێوه‌ندی عه‌وله‌مه‌ی بازاریی شێعری جیاواز و عه‌وله‌مه‌ی بازاریی ده‌ره‌وه ناکه‌ن. کاتێک شێعریی "به عینجه و فینجه‌وه چ شار؟"م بڵاو کرده‌وه و ویستم ئه‌و ناته‌بایی و ناعه‌داڵه‌تی و بازار و دووکانه‌ی سه‌رده‌م له هه‌مان رێگه‌ی خۆیه‌وه بنوێنمهوه، به داخه‌وه زۆرێ له خوێنه‌ران نه‌ک هه‌ر ده‌رکی ئه‌و پێوه‌ندییه‌یان نه‌کرد به‌ڵکوو به شێعرێکی بێ‌مانا ناویان لێبرد. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه نه‌ک شێعر، بەڵکوو هیچکه‌س ناتوانێ وه‌ڵامی عهولومه به مه‌نتیقی رۆژ بداته‌وه. چونکە وه‌ڵامی گه‌مه به گه‌مه ده‌درێته‌وه و شێعری نوێترخوازیی کوردیش ده‌رکی به‌و گه‌مه‌یه کردووه.
* لە ساڵانی ڕابردوودا لای زۆربەی شاعێرانی کورد بانگەشە بۆ فۆرمەکانی داهینان کرا، بە ڕای تۆ ئەم هەموو دەربرِینانە بە ڕاستی داهێنانی ئەدەبی بوون یان ڕیکلامی سیاسی بۆ شاعێرێک یان گرووپێک لە شاعێران؟
ـ خوێندنه‌وه نوێیه‌کانی سه‌رده‌م به‌س له ده‌ق ده‌کۆڵێته‌وه نه‌ک له که‌سایه‌تی شاعیر و که‌ڵه شاعێر و ئاز و قاره‌مان یان ناقارهمان بوونی شاعیر. هه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌ک له‌و یاسایه ترازا، ده‌بێ گومان له ڕه‌خنه‌که بکرێ و حیسابی بۆچوونی شه‌خسیی بۆ بکه‌ی. بۆچوونی شه‌خسی له سه‌ر ده‌ق و که‌سایه‌تی ئازاده؛ له سیاسیکارهوه تا وه‌رزشوان و پاڵه‌وان ده‌توانن ڕای خۆیان له سه‌ر ده‌ق ده‌ربڕن و له پێناوی سیاسه‌ت یان ئایدیالۆژیدا شاعێر یان نووسه‌رێک هه‌ڵکێش و داکێش بکه‌ن. بەو جیاوازییەی کە یه‌که‌میان پشت به وزه‌ی ناو ده‌ق ده‌به‌ستێ و میتۆد یان میتۆدگه‌لی دیاریکراو بو خوێندنه‌وه‌ی ده‌ق به‌کار دێنی و دووهه‌میان پرۆپاگانده ده‌کا.
* ئەی کەوایە کوا ڕووبەری شێعری کوردی لە نێو جوگرافیای شاعێرانی وڵاتانی دەوروبەر و جیهاندا؟
ـ زمانی کوردی زمانێکی جیهانی نییه و له مێژووه نهگبهتهکهیا ده‌سه‌ڵات و مه‌عریفه‌ی پێ ساز نه‌بووه و له نیوان زمانه‌کانی دراوسێدا پلیشاوه‌ته‌وه. به‌و حاڵه‌ش به هۆی وه‌رگرتنی نێواندەقێتی له‌و زمانگه‌له(فارسی، عه‌ره‌بی و تورکی و ...) خاوه‌ن شێعرێکی ده‌وڵه‌مه‌نده و ناو و ناوبانگی شێعری کوردی هیچی لە گه‌لانی دراوسێمان که‌متر نه‌بووه. له بیرمان نه‌چێ ئێمه گه‌لێکی بێ ده‌سه‌ڵات بووینه و ئەگەر سووکه ئاوڕێک له چه‌مکی ده‌سه‌ڵات - مه‌عریفه (به بۆچوونی فۆکۆ) بده‌ینه‌وه، تێدەگەین بۆ ئێمه له‌و "جوگرافیای ده‌وروبه‌ر و جیهانی"یه‌دا ناوێکی ئه‌وتۆمان نییه!
* بەرای تۆ ئەو هەموو مانیفیستە شێعریانەی کە لە ڕابردوودا بڵاوکرانەوە، توانیان سنوورێک بۆ ئەزموونی خودی شاعیر دەستەبەر بکەن؟
ـ مانیفست به ته‌نیا ڕه‌وت و شه‌پۆلی شێعری ساز ناکا، به‌ڵام وه‌کوو تیۆری ڕه‌خنه‌یی شاعیران و نووسه‌رانی سه‌رده‌م هانده‌دا بۆ داهێنان. بۆ وێنە بڕوانه مانیفێسته‌کانی ڕۆمانتیک و سوورڕیالیزم له ئه‌ده‌بی جیهانیدا یان مانیفێسته‌کانی ڕوانگه، کفری و داکاری لای خۆمان؛ شێعری دوای ڕوانگه و کفری شێعرێکی به‌ڕێژه جیاوازه له به‌ره‌ی پێش خۆیان و ئه‌مه حاشا هه‌ڵنه‌گره. یان شێعری دوای داکار شێعرێکی پێشڕه‌وتر و نوێترخوازتره. چونکە مانیفێستهکان هه‌ندێ باسی نوێ ده‌ورووژێنن و ئه‌و باسانه ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ کاریگه‌ریان هه‌یه له سه‌ر نووسه‌ران و شاعیران و خوێنه‌رانی چالاک. به ڕای من شێعریی شێت و جیاواز و نوێترخوازی ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می ئه‌و ورووژاندنەی داکار نه‌بووبێ، بێ گومان کاریگه‌ریی داکاری له‌سه‌ر بووه. ئینجا ئه‌وه‌مان له به‌رچاو بێ کە شێعر له‌وه سرکتره که‌س یان که‌سانێک بیخه‌نه تۆڕی چه‌ند خاڵی دیاریکراوی مانیفێستی و تا هه‌تایه یه‌خسیری بکه‌ن؛ دڵنیام چه‌ند ساتێک تێیدا ده‌مێنێته‌وه و سه‌یرانێک ده‌کا و پاشان دهپرینگێتهوە و بۆی ده‌رباز ده‌بێ و وه‌ک ئه‌زموونێک لای خۆی ده‌یپارێزێ.
* ئەی چەمک و تایبەتمەندییەکانی داهینانی شێعری لای شاعیرێکی داهینەر چۆن بەرجەستە دەبن؟
ـ گرینگ‌ترین " تایبه‌تمه‌ندیی ده‌قی داهێنه‌رانه له زمان و کارکردیی زماندا ده‌رده‌که‌وێت. من له دوو وتاریی جیاوازدا "ئپیستمۆلۆژیای شێعری کوردی" و "له گه‌ڵ شه‌پۆله‌کانی شێعری کوردی" هه‌م وه‌ک دابڕان و بچرانهکانی نیشانه‌ناسیی و هه‌م وه‌ک ڕه‌وتی نێواندهقێتی هه‌وڵم داوه کارکردی زمان له ڕه‌وتی شێعریا دیاریی بکه‌م و لێره‌دا نامهه‌وێ دووپاتی بکه‌مه‌وه، تەنیا ئەوەندە ده‌ڵێم کە ئه‌گه‌ر پێشتر زمان هه‌وڵی سازکردنی وینه‌ی ده‌دا (شاعیر یان شێعری داهێنه‌ر هه‌وڵ ده‌دا کارکردیی زمان له وێنه‌گه‌لی یه‌ک ڕه‌هه‌نده‌وه بگوازێته‌وه بۆ وێنه‌ی پڕبزاڤ و چه‌ندڕه‌هه‌ند) یان ئه‌گه‌ر کارکردیی زمان له شێعری پێشوودا له خزمه‌ت مۆسیقای رواڵه‌تی یان ده‌ره‌کیی به‌حره‌کانی عهرووزییدا بوو، شێعری داهێنه‌ر له هه‌وڵی سازکردنی مۆسیقای ده‌روونی و پلیفۆنیکدا دێتهگهڕ. به کورتی لادان له نۆڕمی زمانی باو له هه‌رکام له ڕه‌هه‌نده‌کانی وێنه، مۆسیقا، زمان و بابه‌تی شێعری تایبەتمەندییەکانی داهێنه‌ری له شێعری سه‌رده‌مدا دیاریی ده‌که‌ن.
* ئامادەبوون یان نەبوونی ڕەخنەی جدی لە ئاست داهێنانی شێعریدا چۆن لێکدەدەنەوە؟
ـ ڕه‌خنه‌ی جیدی و میتۆدیک ده‌بێته هۆی به‌ڕۆژ کردنی ده‌قی ئه‌ده‌بی و به‌رجه‌سته‌کردنه‌وه‌ی کارکردی زمان و ده‌ق و ڕه‌خنه پێکه‌وه ده‌بنه هۆی گه‌شه‌ی دوولایه‌نه‌ی هه‌ر دوولا، واته ده‌قی ده‌وڵه‌مه‌ند ڕه‌خنه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی لێده‌که‌وێته‌وه و به پێچه‌وانه ڕه‌خنه و خوێندنه‌وه‌ی نوێ له قۆناخێکی دیکه‌دا پاڵپشتی ده‌قی نوێترخوازه بۆ داهێنان. دیاره ئه‌و ده‌قه‌ی نه‌خوێنرێته‌وه ته‌مه‌ندرێژ نابێ.
* ئەو کێشانە چین ڕووبەڕووی ڕەخنەگرانی ئێمە دەبنەوە؟
ـ ڕه‌خنه‌ی جیدی وه‌ک ئاماژه‌م کرد به‌س له ده‌ق ده‌کۆڵێته‌وه و ناپه‌رژێته سه‌ر که‌سایه‌تی شاعیر و نووسه‌ری ده‌ق و ژینگه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی و به گشتی په‌راوێزه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌ق. دڵنیام ئه‌گه‌ر ئه‌م خاڵه سه‌ره‌کییه‌مان له به‌رچاو بێ ده‌توانین له‌و بازنه‌یه ده‌رباز بین که پێشتر به ناوی ڕەخنهوه حه‌وت پشتی نووسه‌ریان هه‌ڵده‌دایه‌وه و به ناوی به‌ستێنی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه تا سه‌رپشتی گاڕه‌ش ده‌چوون و ده‌گه‌ڕانه‌وه، یان وه‌ک "بارت" ده‌ڵێ ته‌نیا شتێ که باسیان نه‌ده‌کرد لایه‌نی جوانیناسانه و کارکردیی زمانیی ده‌قه‌که بوو.
* ئایا ئێمە خوێنەری جیدیمان هەیە بە ڕوانینێکی ڕەخنەگرانەوە دەقێکی شێعری هونەری لە ناهونەری جودا بکاتەوە؟
ـ به‌و پێناسه‌یه‌ی که کردمان (ڕه‌خنه‌یی خوێندنه‌وه‌ی میتۆدێک و چه‌ند لایه‌نه‌ی ده‌قه له لایه‌ن خوێنه‌رانی چالاکه‌وه) به داخه‌وه ده‌بێ بڵێم؛ ئێمه خوێنه‌رانی چالاک و جیدیمان زۆر که‌مه و به خۆشیه‌وه له‌م دواییانه‌دا به‌هۆی ئاشنا بوونی هه‌ندێ له نووسه‌ران و خوێنه‌رانی کورد به خوێندنه‌وه نوێیه‌کانی سه‌رده‌م وەک زمان‌ناسی، نیشانه‌ناسی، فۆرمالیزم، دیارده‌ناسی (فنۆمنۆلۆژیا)، ده‌روونناسی، پێکهاته‌خوازی، هێرمنۆتک، پێکهاته‌هه‌ڵوه‌شێنی، فێمێنیزم و ...، ده‌بینین که ئه‌و چه‌شنه خوێندنه‌وانه له پەرەسەندنە و زۆر ده‌قی کوردی به شێوازیی نوێ ده‌خوێنرێته‌وه و ئەمە لە خۆیدا دەتوانن هیوابەخشی داهاتوو بن و ئەو باوەڕە دەخەملێنن که ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی کوردیش به‌ره‌و ئاراستە نوێکانی سه‌رده‌م دەڕوا و واز له شه‌ڕه ده‌نووک له گه‌ڵ نووسه‌ران و شاعێران دەهێنێ.
* وەک دواپرسیار پەیوەندی نێوان شێعر، خوێنەر و ڕەخنە لە ئەدەبی کوردی‌دا چۆن دەبینن؟
ـ وه‌ک ئاگادارن له‌م دواییانه‌دا؛ دوای وته‌زای مه‌رگی نووسه‌ر و تیۆری "وه‌رگرتن"ی خوێنه‌ر قورسایی گرینگی بابه‌ت و نووسه‌ر له ته‌رازووی ڕه‌خنه‌دا به لای گرینگی‌دان بە خوێنه‌ر شکاوەتەوە و خوێنه‌ران کراونەتە پاشای خاوه‌نشکۆ و پێوەری سه‌ره‌کیی دەق و له ڕاستیدا هیچ ده‌قێک به بێ خوێندنه‌وه‌ی خوێنه‌ر نایه‌ته ناسهکران. له ئه‌ده‌بی کوردیش‌دا ئه‌م گریمانه‌یه هه‌مان مه‌نتیقی خۆی ده‌پارێزێ بۆ ئەوه‌ی تا ده‌قێک نه‌خوێندرێته‌وه نازانی ج ناوێکی ئاراسته بکه‌یت و به کام کۆد و پیکهاته و به‌ستێن و پێش زه‌مینه‌وه بینرخێنی. به داخه‌وە خوێنه‌ریش لای ئێمه له عه‌رز و ئاسمان ده‌ست ناکه‌وێ و به ده‌گمه‌ن تیراژی ده‌قه‌کانمان له هه‌زار تێده‌په‌ڕێ.
بۆچوونی ئێوە