بانگهێشتی باڵوێزی بەریتانیا لە تاران بۆ وەزارەتی دەرەوە

باڵویزی بەریتانیا لە تاران بە هۆی هەڵسوکەوتی نائاسایی و بەشداری لە کۆبوونەوەی نایاسایی لە لایەن یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران و بەڕێوەبەری گشتیی ئەورووپای ئەو وەزارەتخانەیە بانگهێشت کرا و ناڕەزایەتی فەرمیی ئێران بەو و دەوڵەتی بەریتانیا ڕاگەیێندرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاشنیوەڕۆی یەکشەممە ٢٢ی بەفرانبار ڕابێرت مەک ئایێر باڵوێزی بەریتانیا لە تاران بە هۆی هەڵسوکەوتی نائاسایی و بەشداری لە کۆبوونەوەی نایاسایی لە لایەن یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران و بەڕێوەبەری گشتیی ئەورووپای ئەو وەزارەتخانەیە بانگهێشت کرا و ناڕەزایەتی فەرمیی ئێران بەو  و دەوڵەتی بەریتانیا ڕاگەیێندرا.

لەو دیدارەدا بیری مەک ئایێر هێنراوە کە ئامادەبوونی باڵوێزانی بیانی لە کۆبوونەوە نایاساییەکان دەروەستێکی بە بەرپرسایەتیان وەک نوێنەری سیاسی وڵاتێکی دیکە نییە و بە پێچەوانەی کۆنوانسیۆنی ١٩٦١ی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی ڤیەنە و دەوڵەتی بەریتانیا دەبێ لەوبارەوە وەڵامدەر بێت.

شایانی باسە کە باڵوێزی بەریتانیا شەوی ڕابردوو بە هۆی ئامادەبوونی لە گردبوونەوەی نایاسایی دەستگیر کرا، بەڵام پاش ناسینەوە و بە هۆی بەهرەمەند بوونی لە حەسانەی دیپلۆماسی ئازاد کرا.

News Code 30485

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 10 =