بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە CNN TURK، دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی حزبی بزووتنەوەی نەتەوەپەرەستی تورکیا (MHP) لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە گۆڕانکاریگەلی ناوچەیی ڕایگەیاند: جیهان شەڕی ساردی تێپەڕاند، بەڵام بژێرەگەلی شەڕی گەرم هێشتا درێژەی هەیە. لەمناوە کەشێکی نافەرمیی شەڕ سەری هەڵداوە و رۆژهەڵاتی ناڤینی گرتۆتە ژێر ئاگر و داگیرکاری.
ڕاشیگەیاند: ئاسایشی ئەنقەرە لە دیمەشق، مۆگادیشو، تاران و سەنعاوە دەست پێ دەکات، پاڵپشتی و ناسینی تەواوەتی سەرزەوینی وڵاتانێکی وەک ئێران، عێراق، سووریا و لیبیا دەبێ بنەمای سیاسەتی دەرەکی تورکیا بێت.
باخچەلی بە ئاماژە بە شەهید کرانی سەردار سولەیمانی زیادی کرد: هێرشی ئاسمانی ئەمریکا کە بە مەبەستی تیرۆری سەردار سولەیمانی، سەقامگیری ناوچەی تێکداوە. هەڵوێستەکانی تورکیا پاش تیرۆری سولەیمانی زۆر هاوسەنگ بوو.
Your Comment