AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٢٩ ١٢:٥٤

پزشکیان: ئەوەی ئەمریکا و ئیسڕائیل دەیانەوێت بیسەپێنن قبووڵ ناکرێت

پزشکیان: ئەوەی ئەمریکا و ئیسڕائیل دەیانەوێت بیسەپێنن قبووڵ ناکرێت

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: لە سەرجەم کۆمەڵگا نێودەوڵەتییەکان و لە زۆربەی هەڵوێستەکاندا هاوبەشیمان هەیە و ڕوانگەی هاوبەشمان هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان لە دیدار لەگەڵ ئەلکساندر لۆکاشنکۆ سەرۆک کۆماری بلاڕووس وتی: لە سەرجەم کۆمەڵگا نێودەوڵەتییەکان و لە زۆربەی هەڵوێستەکاندا هاوبەشی ڕوانگەکان هەیە. بەتایبەتی لە ڕێککەوتننامەگەلێک کە هاوپەیوەندە بە ئۆراسیا و بریکس و شانگهایەوە. ئێمە دەتوانین لە ئەو بەشانە پێکەوە هاوکاری سازێنەرمان هەبێت.

ناوبراو لە درێژەدا بە ئاماژە بە تاک لایەنەگەرایی ئەمریکا لە جیهان وتی: تاک لایەنەیی لە جیهاندا پێک هاتووە و ئەو کارانەی کە ئەمریکا و دۆستانیان ئەنجامی دەدەن و دەیانەوێت بە زۆر ڕوانگەی خۆیان بەسەر وڵاتانی دیکە بسەپێنن کە ئەوە بۆ ئێمە و بەدڵنیاییەوە بۆ ئێوەش قبووڵ نەکراوە.

هەروەها درێژەی دا: هەموو ئەو گەمارۆیانەی کە بەسەر ئێوەدا سەپاوە و ئەو گەمارۆیانەش کە 40 ساڵە بە سەر ئێمە سەپاوە تا بتوانن ئەو وڵاتانە کە ڕێگایان لە ئەوان جودایە زەوگیر بکەن؛ بەدڵنیاییەوە بە هاوکارییەکانی ئێمە ئەو پیلانانە پووچەڵ دەبنەوە.

News ID 56473

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha