هەڵبژاردەی زۆرانی ئازادی ئێران لە پلەی یەکەمی جیهان وەستا

لە چلەمین خولی کێبڕکێیەکانی زۆرانی کاپی تەختی، زۆرانبازە ئازادکارەکانی ئێران لە پلەی یەکەم وەستان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەاڵی مێهر، لە چلەمین خولی کێبڕکێیەکانی زۆرانی ئازاد کاپی تەختی کە لە هۆڵی وەرزشی ئیمام لە کرماشان بەڕێوە چوو، ئازادکارە ئێرانییەکان لە پلەی یەکەم وەستان.

ئەو کێبڕکێیانە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە یاریگای ئیمام خومەینی کرماشان بەڕێوە چوو کە لە کۆتاییدا هەڵبژاردەی ئێران بە ٢٤٥ خاڵ بووە پاڵەوان و ئەرمەنستان و ڕووسیا بە ڕیزەوە ١٧٥ و ٢٥ خاڵەوە بوونە دووهەم و سێهەم.

هەڵبژاردەی نەتەوەیی زۆرانی ئازادی ئێران بە وەدەست هێنانی ١٠ میدالیای زێڕ و ٩ زیو و ١٥ بڕۆنز لە ئاستی تاکەیی پلەی یەکەمی وەدەست هێنا و لە ئاستی تیمیدا بە وەدەستهێنانی ٢٤٥ خاڵ پلەی یەکەمی وەدەست هێنا و ئەرمەنستان بە ١٧٥ خاڵەوە پلەی دووهەمی دەست خست و ڕووسیا بە ٢٥ خاڵە بووە سێهەمی ئەو کێبڕکێیانە.

News Code 30440

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =