ئێران بانگهێشتی ئەمریکای کرد بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی تاران

سەرۆکی کۆمیسیۆنی لێکدانەوەی ڕێکخراوی فرۆکەیی ئێران لە بانگهێشتی ئەمریکا وەک وڵاتی داڕێژەری بۆئینگ بۆ بەشداری لە کۆمیسیۆنی لێکدانەوەی ڕووداوی داکەوتنی فرۆکەی ئۆکراینی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ڕەزایی فەڕ لە وەڵامی دەنگۆکان لەبارەی کرانە ئامانجی فرۆکەی بۆئینگ ٧٣٧ی ئۆکراینی کە سەر لە بەیانی دوو رۆژی ڕابردوو لە نزیکی شاریار داکەوت، ڕایگەیاند: ئێمە لە ڕاپۆرتی رۆژی سەرەتاییدا پرسی کرانە ئامانجی مووشەکیی ئەو فرۆکەیەمان ڕەت کردەوە و تا ئیستا هیچ بەڵگەیەک بۆ سەلماندنی ئەو دەنگۆیە نەدۆزراوەتەوە و ڕاپۆرتە تەکنیکییەکان دەسەلمێنن کە هیچ مووشەکێک لەو فرۆکەیە نەکەوتووە.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی لێکدانەوەی ڕێکخراوی فرۆکەیی ئێران بە ئاماژە بەوەی لە ئێستادا نوێنەرانی ڕێکخراوی فرۆکەیی ئۆکراین لە ئێرانن و بۆ لێکدانەوەی ڕووداوەکە هاوکاریان دەکەن، بیری هێنایەوە: لەباری تەکنیکییەوە فرۆکەی بۆئینگی ئۆکراینی خەریکی گەڕانەوە بۆ فرۆکەخانەی ئیمام ڕەزا (دخ) بووە و تا سێ خولەکی بەر لە ڕووداوەکە بەرەو ئەو فرۆکەخانە بەڕێوەبووە، بەڵام ئاگرگرتن مۆڵەتی گەیشتنی پێ نەداوە.

حسێن ڕەزایی فەڕ سەبارەت بە داخوازیی وڵاتی ئەمریکا وەک وڵاتی داڕێژەری فرۆکەکە لە پێناو بەشداری لە کۆمیسیۆنی لێکدانەوەی ڕووداوی داکەوتنی بۆئینگی ئۆکراینی، ڕوونی کردەوە: پاگەندەی ڕەت کرانەوەی داواکاری ئەمریکا بۆ ئەو مەبەستە، درۆیە و ئێمە نوێنەری وڵاتی داڕێژەری فرۆکەکە واتە ئەمریکامان بانگهێشتی بەشداری لە کۆمیسیۆنی لێکدانەوەی ڕووداوی داکەوتنی بۆئینگی ئۆکراینی کردووە، بەڵام هێشتا مۆڵەتی دیداریان پێ نەداوین. ئەگەرچی نوێنەریان پێ ناساندووین، بەڵام پێیان نەوتووین کە ئایا بەشداری دانیشتنگەلی لێکدانەوەیی دەبن یان نا؟

News Code 30416

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 8 =