سەرار عەلی ئازادی لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر، وتی: لە پێناو پلانی ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی کاڵای قاچاخ، هێزەکانی پشکنینی شەهیدمیر جەلیلی کامیاران لە رۆژانی ڕابردوودا دەستیان بە سەر دەزگایەک ڤانێت نەیسان بە ١١٠ تاقە قۆماشی قاچاخی دەرەکی بە بایەخی دوو ملیارد و ٥٠٠ ملیۆن ڕیاڵ گیرا.
وتیشی: هەر لەم حەوتەیەدا لۆرییەک بە زیاتر لە ٢٠ هەزار جین جل و بەرگی قاچاخ بە بایەخی زیاتر لە ٢١ ملیارد ڕیاڵ لە یەکێک لە جادەکانی کوردستان لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی کاڵای پۆلیسی ئەمنی ئابووری پارێزگا ڕاگیرا و شۆفیرەکەی بە کامڵکرانی دۆسیە ڕادەستی دادگە کراوە.
سەردار ئازادی بە ئاماژە بە دەست بە سەردا گرتنی هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی کاڵای قاچاخ بارێکی قاچاخی بە بایەخی یەکژ ملیارد و ٣٠٠ ملیۆن ڕیاڵ لە ئۆتۆمبیلێکی جۆری پێژۆ، زیادی کرد: سەرجەم لەم حەوتەیە دەست بە سەر ۲۵ ملیارد ڕیاڵ لە هەموو جۆرە کاڵایەکی قاچاخ لە پاریزگای کوردستاندا گیراوە و دۆسیەیان رادەستی دادگە کراوە.
Your Comment