بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فرۆکەیەکی بۆئینگی ۸۰۰-۷۳۷ی کۆمپانیای ئاسمانی ئۆکراین ئینتەرنەیشناڵ کاتژمێر ٦ و ١٨ خولەکی سەر لە بەیانی ئەوڕۆ (چوارشەممە) دوای هەستانی لە فرۆکەخانەی ئیمام خومەینی، پەیوەندی لە گەڵ بەشی کۆنتڕۆڵی تەرافیک داخرا و لە نزیکی ناوچەی سەباشار لە هاوێری تاران داکەوت.
لەو فرۆکەدا ١٦٧ موسافیر و ٩ خزمەتکاری گەشت گیانیان لە دەست دا کە ١٤٠ کەسیان ئێرانی بە هاووڵاتێتی جۆراوجۆر و لەوان کورد بوونە.
لە ڕیزی کوژراوانی ئەو ڕووداوەدا ناوی چەند بلیمەتێکی کورد وەک "رزگار ڕەحیمی" خوێندکاری سەقزی دوکتۆری ئەلەکترۆنیک لە کەنادا لە گەڵ منداڵ و هاوسەری دووگیانی، دوکتۆر ئاروین مورەتەب (دەرچووی دوکتۆری زانکۆی تەکنۆلۆژی کەبەک و ئەندازیاری باڵای زانکۆی ئیتۆنی کەنادا) و دوکتۆر ئایدا فەرزانە (دەرچوو و مامۆستای زانکۆی تەکنۆلۆژی کەبەک) ژن و مێردی سنەیی و کوڕ و هاوسەری حامد ئیسماعیلیۆن نووسەری کرماشانی و براوەی خەڵاتی بونیادی گولشیری بەرچاون.
هەروەها لەو ڕووداوە دڵتەزێنە ٥ هاوولاتی مەهابادی بە ناوەکانی "فاتمە (سروە) پەساوەند"، "عایشە (سنوور) پوورقادری"، "ئەوین ئەرسەلانی"، "هیوا مەولانی" و "کوردیا مەولانی" کە تێکرایان هاووڵاتیی کەنادا بوونە، گیانیان لە دەست داوە.
بە داخەوە ١٣ خوێندکاری زانکۆی سەنعەتی شەریفی تارانیش لە ڕیزی موسافیرانی ئەو فرۆکە بوونە کە ئەوانیش گیانیان لەو ڕووداوەدا گیانیان لە دەست داوە.
بۆچوونی ئێوە