هێرشی ئێران بۆ سەر بنکەگەلی ئەمریکا بە جوانی داڕێژرابوو

بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئێران لە گرووپی قەیران، کاردانەوەی نیشان دا بە هێرشی مووشەکیی ئێران بۆ سەر بنکەگەلی ئەمریکی لە عێراق.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی واعێز بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئێران لە گرووپی قەیران لە پەیامێکی تویتەریدا نووسی: ڕەنگە کاردانەوەی ئێران بەو هێرشەی ئەمریکا بەرتەسک بووبێت، بەڵام هێرش بۆ سەر بنکەگەلی ئەمریکا لە عێراق بە وردبینییەوە داڕێژرابوو. پێدەچی ئەمە کۆتایی چیرۆکەکە نەبێت و لەم قۆناغەدا و بە ئاوردانەوە لە کاردانەوەی ئەمریکا، ڕەنگە "تۆڵەی ناڕاستەوخۆ" ناوی ئەو یارییە بێت کە دەستیان پێ کردووە.

شایانی باسە، سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی سەر لە بەیانی ئەوڕۆ (چوارشەممە) لە ئۆپەراسیۆنێک لە ژێر ناوی "سەردار سولەیمانی" بە ناوی نهێنی "یا زەهرا (س‌خ)" بنکە ئەمریکییەکانی "عەین ئەسەد" و "هەولێر"ی عێراقی لە هەنگاوی یەکەمی تۆڵەی قورسی لە دژی شەهید کرانی سەردار سولەیمانی و هاوسەنگەرانی، کردە ئامانجی دەیان مووشەکی بالیستیکی.

News Code 30380

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =