بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی لوبنانی "العهد" لە راپۆرتێکدا کاردانەوەی نیشان دا بە ئۆپەراسیۆنی تۆڵەئەستێنانەی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە دژی بنکەگەلی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا لە عێراق و ڕایگەیاند: خەڵکی ئێران بە ئامادەبوون لە سەرشەقام پێشوازیان لەو هێرشانە کرد.
"العهد" ئاماژەی بەوەش دا: زۆربەی شارەکانی ئێران شایەدی ئامادەبوونی خەڵکی و خۆشحاڵی دەربڕینیان لەو ئۆپەراسیۆنەی سوپا دژی بنکەگەلی ئەمریکییە.
شایانی باسە، سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی سەر لە بەیانی ئەوڕۆ (چوارشەممە) بنکە ئەمریکییەکانی "عەین ئەسەد" و "هەولێر"ی عێراقی لە هەنگاوی یەکەمی تۆڵەی قورسی لە دژی شەهید کرانی سەردار سولەیمانی، کردە ئامانجی دەیان مووشەکی بالیستیکی.
Your Comment