AP ١٣٩٨ بەفرانبار ١٨ ٠٨:٢٤

زەریف:

ئەو بنکەیەی هێرشی لێوە کرابوو، مووشەکباران کرا

 ئەو بنکەیەی هێرشی لێوە کرابوو، مووشەکباران کرا

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە مووشەکبارانی بنکەی سەربازی ئەمریکی عین الاسد لە عێراق، وتی: ئەو بنکەیەی کە هێرشی کردبوو بە گوێرەی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان کرایە ئامانج.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر نووسی: ئێران هەنگاوی هاوڕێژی بۆ بەرگری لە خۆی هەڵگرت بە گوێرەی جاڕنامەی ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان ، ئەو بنکەیەی کە لەوێوە هێرشی چەکداری دژی سەرکردە باڵاکانی ئێمە ئەنجام درا، پێکراوە.  

زەریف جەختی کرد: ئێمە بە دوای توندکردنەوەی قەیران یان دروست کردنی شەڕەوە نین بەڵام بەرگری لە خۆمان دەکەین لە بەرانبەر هەر جۆرە دەستدرێژیەک.

News ID 30364

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha