بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی کۆنگرێسی ئەمریکا پاش بیستنی هەواڵی مووشەکبارانی بنکەی عین الاسد وتوویەتی : نزا بکەن.
نانسی پلۆسی لە توویتەکەیدا نووسیویەتی: دەبێ لە ئاسایشی سەربازەکانمان دڵنیا بین و داوا بکەین کە ئێران توندو تیژی بوەستێنیت. ئەمریکا و جیهان بەرگەی شەڕ ناگرێت.
لە هێرشی قورسی مووشەکە باڵستیکەکانی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، بنکەی ئەمریکایی عین الاسد لە عێراق بە خەستی بوردومان کرا.
بۆچوونی ئێوە