تۆڵەسەندنەوەی ستراتێژیک کۆتایی بە بوونی ئەمریکا لە ناوچەکە دێنێت

فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: تیرۆری سەردار شەهید قاسم سولەیمانی ، تۆڵەسەندنەوەیەکی ستراتێژیکی بەدواوە دەبێت کە بە دڵنیاییەوە کۆتایی بە بوونی ئەمریکا لە ناوچەکە دێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەرلەشکەر حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ، ڕایگەیاند: بی گومان سوپا تۆڵەیەکی پەشیمان کەرەوە لە ئەمریکا دەکاتەوە بەلام و کات و ئاستەکەی نهێنییە.

سەلامی ، لە وتەکانیدا سەردار سولەیمانی بە نژیارڤانی شکستە ستراتێژیکەکانی ئەمریکا لە دەیەی رابردوو ناوبرد و وتی:لە کۆتاییدا ئەمریکاییەکان بوونی ئەم کەسایەتییە گەورەیەی جیهان و مێژووی ئیسلامیان بۆ قبووڵ نەکرا.

وتیشی: سەردار سولەیمانی هیچ کات ڕێگەی نەدا سیاسەتە مەیدانی و ستراتێژییە ئۆپراسیۆنییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بێتە دی.

فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی: حاج قاسم بە بەهێز کردنی بەرەی فەلەستین کارێکی کردووە کە ڕژیمی زایۆنی بێتە لە سەرهێڵی تێژی خنجەری ژیان و مەرگ.

 جەختیشی کرد کە سەردار توانی حزبوڵڵای لوبنان بکاتە هێزێکی گەورەی ناوچەیی و ئەمڕۆ حزبوڵلا دەتوانێ وەک سەنگەری سەرەکی بەرەی بەرخۆدان هاوسەنگییەکانی ناوچەکە لەو شوێنانەی کە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی هەیە، بگۆڕێت.

سەلامی زیادی کرد: سەردار سولەیمانی هێڵێکی لە جوگرافیای بەربڵاوی بەرەی بەرخۆدان کێشا و هێزێکی ڕێکخست و هێنایە مەیدان کە گەورەترین هێڵی ستراتێژی ئەمریکاییەکان واتا داعشی شکست دا و ئەمە بەشێک لە کاری ئەمریکا لە ناوچەکەی هەڵپێچا.

ئەو بە ئاماژە بەوەی کە سیاسەتی ئەمریکا لە جیهانی ئیسلام بە تیرۆری سەردار سولەیمانی هەڵوەشایەوە، وتی: ئەنجامی تیرۆری حاج قاسم بەدیهاتنی وزەیەکی نوێ لە جوگرافیایەکی بەرفراوانە بە شێوی خۆڕسک، ئاگر بە ئیختیار و پتەو بۆ تۆڵەسەندنەوەی سەخت و ستراتێژیکە کە بێ گومان کۆتایی بە بوونی ئەمریکا لە ناوچەکە دێنێت.

سەلامی ڕاشیگەیاند کە هەر کەس ببێتە میوانداری ئەمریکاییەکان دوژمنی گەلانی موسڵمانە، هۆشداریان پێدەدەین بە هەڵسوکەوتەکانیاندا بچنەوە. ئاگادار بن نەبنە قوربانی سیاسەتەکانی ئەمریکا و تا باجی سیاسەتەکانی ئەمریکا ئەوان نەیدەنەوە.

News Code 30254

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =