بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆز مەکگان نووسەری رۆژنامەی ئەمریکی نیۆیۆرک تایمز لە پەیامێکدا نووسی: ئێرانی خۆشەویست، ئەمریکا بە وڵات و ئاڵا و خەڵکی ئێوە بێ ڕێزی کرد. لە سەدا ٥٢ی ئەمریکییەکان بە سەرشۆڕێیەوە داوای لێبوردنتان لێ دەکەن. ئێمە خوازیاری ئاشتی لە گەڵ ئێوەین. ئێمە لای ئەم ڕژیمە تیرۆریستییە بە بارمتە گیراوین و نازانین چۆن لێرە دەرباز بین.
نووسیشی: من هیچکات دەنگ بە کۆماریخوازێک نادەم. من دەمەوێ دیموکراتێک سەرکەوێت، چونکە حەز بە کوژرانم ناکەم. من ناڕازییەکی ڕاستەقینەی ئەمریکام و ئەو سیاسەتە پشتئەستوورە بە درۆ، گەندەڵی، نەتەوەپەرەستی و ڕەگەزپەرەستییە و لە خۆیدا کەڵک ئاوەژۆییەکی قووڵە. ئەوە مافی ئێمە و ئەرکی سەرشانمانە کە وەک هاووڵاتییەک ناڕەزایەتیمان دەربڕین.
Your Comment