بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەگنس کالامارد، ڕیپۆرتەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە بڵاو کردنەوەی پەیامگەلێک لە تویتەرکەی نووسی: تیرۆری قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس نایاسایی و پیشێل کرانی مافی نێودەوڵەتییە.
ناوبراو لە درێژەدا نووسی: بەکارهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و جیهازاتی تر بۆ تیرۆری ئامانجدار یاسایی نییە. بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ ، بەکارهێنانی چەکی مەرگ هێنەر تەنیا کاتێک دەتوانێت بەکار بێت کە بۆ دوور کردنەوەی هەڕەشەیەکی جیدی پێویست بە ئەو جیهازاتە هەبێت.
Your Comment