بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیرەج موسجدی باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق لە لێدوانێک بۆ کەناڵی هەواڵ سەبارەت بە وردەکاریی شەهید کرانی سەردار حاج قاسم سولەیمانی، وتی: نزیکەی کاتژمێری ١ی بەیانی ئەوڕۆ (هەینی) دوو ئۆتۆمبیل کە شەهید سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهوندیس لە فرۆکەخانەی بەغداوە بەرەو ئەو شارە دەبرد، کرانە ئامانجی هێرشی مووشەکی و تێکرای کەسانی ناو ئەو دوو ئۆتۆمبیلە کە ١٠ کەس لە هاوڕێیان و پارێزەرانی شەهید موهەندیس و شەهید سولەیمانی بوون، شەهید کراون.
وتیشی: خەریکی هاوئاهەنگی بۆ گواستنەوەی تەرمی شەهیدان بە کۆماری ئیسلامی ئێرانین و بە ئیزنی خودا ئەو کارە لە خێراترین کاتی مومکیندا ئەنجام دەدەین.
باڵوێزی ئێران لە عێراو سەبارەت بە کاردانەوەی عێراقییەکان بە هەواڵی شەهید بوونی سەردار سولەیمانی وتی: هەر لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی بەیانی هەینی و دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە، بەرپرسان و کەسایەتیگەلی عێراقی خەریکی پەیوەندی گرتن لە گەڵ ئێمەن و دەیانەویست سەردانی باڵوێزخانەی ئێران بکەن، کە من داوام لێ کردن رێگە بدەن بە کاروباری گواستنەوەی تەرمی ئەو شەهید ڕابگەین.
Your Comment