عەلی ڕەزا شەریفی، سەرۆکی زانکۆی پەیامی نووری سەقز ڕایگەیاند: بۆ یەکەم جار لە ئێران، لە گەڵ بەڕێوە چوونی خولی پەروەردەی مامۆستای زمانی کوردی لە زانکۆی پەیامی نووری سەقز ڕێککەوتن کراوە و هۆگرانی زمان و وێژەی کوردی دەتوانن لە ئەو خولە بەشداری بکەن و فێری نووسین و خوێندنی زمانی کوردی ببن.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە گەڵاڵەی پێشنیاری و بەڕێچوونی ئەو خولە لە لایەن پەیامی نووری سەقز بە ئامانجی پاراستنی زمانی وکردی، پەروەردەی زانستی و ڕاهێنانی هێزی لێزان لە ئەو بوارە بە ڕێکخراوی ناوەندی زانکۆی پەیام نوور پێشنیار کرا، زیادی کرد: ئەو گەڵاڵە لە لایەن بنکە پێوەندیدارەکانەوە لە ئاستی نەتەوەیی ڕێککەوتنی لە سەر کرا.
شەریفی زیادی کرد: بەشداربووان لە هەر چین و بە هەر ئاست خوێندنێکەوە دەتوانن لە ئەو خولە (پەروەردەی مامۆستای زمانی کوردی) بەشساری بکەن و لە کۆتایی خولەکەدا لە لایەن وەزارەتی زانست، لێکۆڵینەوە و تەکنۆلۆژیاوە مۆڵەتیان پێ دەدرێت.
ناوبراو وتیشی: لە ئەو خولەدا ٤٠ کەس بۆی هەیە ناو بنووسن بەڵام ئەگەر بەشدار بووی زیاتر ناویان نووسی، لە داهاتوودا خولی دیکە بەڕێوە دەچێت.
Your Comment