بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەهلا ڕیاحی ئەکتەری بەناوبانگی سینەما و تەلەڤیزیۆن شەوی ڕابردوو ١٠ ی بەفرانبار لە تاران کۆچی دوایی کرد.
سەید عەباس عەزیمی کارگێڕی ڕێکخراوی هونەرمەندان لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر وێڕای پشت ڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە ڕایگەیاند سەبارەت بە بەڕێ کردن تەرمی ئەو هونەرمەندە ڕاگەیاندن دەکرێت.
شەهلا ڕیاحی لەدایک بوونی ٧ ڕێبەندانی ١٣٠٥ بوو و لە فیلمگەلێک وەکو "گوڵنار"، باڵندەی بچووکی بەختەوەری"، " لە ڕێگای گێژەڵووکە"، دلشدگان"، " دەمانەوێت زیندوو بمێنین" و... ڕۆڵی گێڕاوە. " داوەت بۆ شێو" لە ساڵی ٩٧ دوایین ڕۆڵ گێڕانی ئەو خوالێخۆشبووە بوو.
ئاژانسی هەواڵی مێهر کۆچی دوایی ئەو هونەرمەندە بە بنەماڵەی ڕیاحی و کۆمەڵگەی هونەری ئێران سەرەخۆشی دەکات.
بۆچوونی ئێوە