بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی ڕابردوو، مه‌هدی شووشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی به ئاماده‌بوون له كلیسای مایوسفی سلێمانی و دیدار له‌گه‌ڵ ستێفان ربان ئوسقوفی كەرکووک و ئه‌یمه‌ن عزیز ئوسقوفی سلێمانی، پێرۆزبایی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح (ع) و ساڵی نوێی زایینی له ته‌واوی مه‌سیحیه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌م دیداره‌دا سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران باسی له بارودۆخی كه‌مایه‌تیه دینیه‌كان له نێویاندا مه‌سیحیه‌كانی له كۆماری ئیسلامی ئێران كرد و چه‌ند ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی سەبارەت بە مافه دینی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیریه‌كان له ده‌ستوری وڵات و به‌شداری چالاكانه‌ی ئه‌وانه له بواره جیاوازه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی وه‌ك بهرەڤانی پیرۆز و بواری ڕۆشنبیری، هونه‌ری، وه‌رزشی و...هتد بۆ ئاماده‌بووان دا.
له به‌رامبه‌ردا ئوسقوفهكانی سلێمانی و كه‌ركوك باسیان له بارودۆخی مه‌سیحیه‌كان له عراق كرد و دڵخۆشی خۆیان به ژیانی ئاشتیانه‌ی مه‌سیحیه‌كانی ئێران له‌پاڵ دیکەی په‌یره‌وانی یه‌كتاپه‌ره‌ستی ده‌ربڕی و هیوایان خواست ساڵی ۲۰۲۰ ی زایینی خه‌ڵكی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ساڵێكی پڕ له ئاشتی و ئارامی به‌رنه‌سه‌ر.
Your Comment