ئەلبومی "مەقامە کۆنەکانی تەموورە" کە پێکهاتووە لە پێنج دەیە ئەزموون و بەهرەی یەحیا ڕەعنایی تەموورەژەنی ناسراوەی مەقامگەلی دێرین و حەقانی شاری سەحنە و بە دەنگ و ئاوازی پوویان ڕەعنایی، بە شێوەی CD و تێنووسێکی چکۆلە بۆ ڕوون کردنەوە و شیکردنەوەی مەقامەکان، ئێورەی رۆژی پێنجشەممە (١٢ی بەفرانبار) لە فەرهەنگسەرای سەروی تاران ڕوونوێنی دەکرێت.
یەحیا ڕەعنایی تەموورەژەنی و فێربوونی مەقامگەلی حەقانی و دێرینی سەحنەی تەموورەی لە خزمەتی سەید ئەمروڵڵا شائیبراهیمی و مەقامگەلی گۆرانی لە خزمەی عابێدین خادمی فێر بووە و هەروەها لە خزمەتی مامۆستایانێکی وەک حسێن ڕۆحتافی، سەید ئەیازقەزوینەیی، دەروێش ئەمیر حەیاتی، سەید نێعمەت زولنووری، سەید نوورمحەمەد زەکی ئابادی، سەید عێزەت یاری، سەید وەلی حسێنی، تاهیر یاروەیسی، سەید مەنسوور یاری و کیومەرس خالد پوور بەهرەی زۆری وەرگرتووە.
ناوبراو تا ئێستا لە ڕێورەسم و بۆنە و مێهرەجانگەلێکی زۆردا لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات تەموورەی ژەندووە و لەوان دەکرێت ئاماژە بە کۆپلەکانی بەنی ئادەم، ڕەتڵی گران، یاوەران مەسم، فیدای دۆست، بادەنووشان و ... بکرێ.
Your Comment