١٧ پەرلەمانتاری ئەمریکا داوای ئاسانکاری لە ناردنی دەرمان بۆ ئێران دەکەن

١٧ پەرلەمانتاری ئەمریکا بە ناردنی نامەیەک بۆ منۆچن داوای ئاسانکاری لە ناردنی دەرمان بۆ ئێران دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەشناڵ کنیسل، ڕائۆل ئێم گریجالوا، باربارا لی، ئیلهان عومەر، ٣ پەرلەمانتاری ئەمریکا لە گەڵ ١٤ ئەندامی کۆنگرە بە ناردنی نامەیەک بۆ ستیڤێن منۆچن وەزیری خەزێنەداری ئەو وڵاتە داوایان کرد تا ئاسانکاری لە ناردنی دەرمان بۆ ئێران بکەن.

ئەو ١٧ پەرلەمانتارە لە ئەو نامە لە کاریگەری گەمارۆکانی ئەمریکا لە سەر دەست پێڕاگەیشتنی ئێران بەتایبەت کەسانێک کە نەخۆشی دەگمەن و سەختیان هەیە، بە دەرمان بە هۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە نیگەرانیان دەربڕی.

واژۆ کەرەکانی نامەکە داوای گۆڕانکاری لە گەمارۆکان لە لایەن منۆچنیان کرد تا خەڵکی ئێران دەرمانیان پێ بگات.

شایانی باسە، لە ٨ی مانگی مەی ساڵی ٢٠١٨ واتا ١٨ ی گوڵانی ١٣٩٧ دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەواڵی چوونە دەرەوەی واشنتۆن لە بەرجامی لە گەڵ پێشێل کردنی بڕیارنامەی ٢٢٣١ ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیاند.

News Code 29924

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =