کاردانەوەی ئەمریکا بە ئەگەری دەرکردنی سەربازەکانی لە تورکیا

وەزیری بەرگری ئەمریکا دەڵێت داوا لە تورکیا دەکات سەبارەت بە هەڕەشە لە سەر ئەوەی کە دوو بنکەی سەربازی ئەمریکا لە تورکیا دادەخات شرۆڤە بدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فرانس ٢٤، دەوڵەتی تورکیا کە لە پەسەند کرانی گەڵاڵەی گەمارۆدانی ئەو وڵاتە لە لایەن ئەمریکاوە بە هۆی کڕینی سیستەمی بەرگری ئێس ٤٠٠ لە رووسیا تووڕە بووە، هەڕەشەی کردووە ئەگەری هەیە دوو بنکەی گرینگ لەوانە بنکەی ئیجرلیکی خۆی بە ڕووی ئەمریکییەکان دابخات.

مارک سپێر، وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە و لە کاتی گەڕانەوە لە ئەورووپا بە هەواڵنێرەکانی ڕاگەیاند ئەنقەرە ئەبێ سەبارەت بە هەڕشەکانی خۆی لە سەر داخستنی بنکەکانی تورکیا بە ڕووی سەربازانی ئەرووپی شرۆڤە بدات کە ئامانجی چییە لە ئەو هەڕەشانە.

مارک سپێر لە ئەو بڕیارەی تورکیا نائومێدی دەربڕی چونکوو بە وتەی ناوبراو، تورکیا ڕێگایەکی تری گرتووەتە پێش و بە دوور بوونەوەی لە ناتۆ خەریکە نزیک تر دەبێتەوە لە ڕووسیا.

News Code 29901

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha