داهاتی هێزەکانی کورد-عەرەبی سووریا لە کوێوە دابین دەکرێت

وتەبێژی هاوپەیمانی دژە داعش دەڵێت هێزەکانی کورد-عەرەبی سووریا لە فرۆشی نەوت چەندین میلیۆن دۆلار داهاتیان هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پرسیارێک کە بەردەوام سەبارەت بە هێزە کوردی –عەرەبییەکان لە سووریا هەبووە، ئەوە بووە کە ئەو هێزانە کە زیاتر لە ٥٠٠٠٠ هێزیان هەیە، لە کوێوە داهاتیان دابین دەکرێن. هێزەکانی هاوپەیمانی و ئەمریکا لە ئەم ساڵانەی دوایی و لە ژێر ناوی شەڕ دژی داعش لە باری سەربازییەوە پاڵپشتی هێزەکانی سوپای دیمۆکراتیک بوون و واشنتۆن هەر ساڵ لە بودجەی بەرگری خۆی بڕە پارەیەکیشی بۆ هێزە هاوپەیمانەکانی خۆی لە سووریا کە بەشێکی زۆریان کوردن، تەرخان کردووە.

بەڵام مایلز کاگینز، وتەبێژی هاوپەیەمانی دژە داعش، لە گفتوگۆی ئەم دواییەی خۆی کە لە ماڵپەڕی ناوەندی بیری گرووپی نێودەوڵەتی قەیران بڵاو بووەتەوە وردەکاری زیاتر سەبارەت بە سەرچاوەی دابین کردنی کوردی سووریا بڵاو بووەتەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە گرینگترین کێڵگە نەوتییەکانی سووریا لە کۆنترۆڵی هێزە کوردییەکان دیاە دەڵێت کوردەکان ملیۆنها دۆلار لە سەرچاوە نەوتییەکان داهات دەست دەخەن و فرۆشی نەوت یەکێک لە گرینگترین سەرچاوەکان بۆ دابین کردنی تێچووەکانی ئۆپراسیۆنی سەربازی هێزە کوردییەکان، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەر لە باکووری سووریا و دابین کردنی زیندانەکانە.

ئاڵبەت ناوبراو ئاماژەشی دا کە بەشێک لە هێزە ئەمنییەکانی کوردی سووریا ڕاستەوخۆ لە ئەمریکا مووچە وەردەگرن. وتەبێژی هاوپەیمانی دژە داعش بۆ نموونە ئاماژە دەکات کە ئەمریکا لە ڕێگای بوودجەیەک کە کۆنگرەی ئەو وڵاتە تەرخانی کردووە مووچەی زیندانبانەکان لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا دەدات.

کاگینز هەروەها ئاماژەی کرد کە هێزەکانی دیمۆکراتیکی سووریا لە رێگای سەرچاوەی تریشەوە تێچووەکانی خۆیان دابین دەکەن.

وتەبێژی هاوپەیمانی شەڕ دژی داعش، بە هۆی ئەوەی کە گۆڕانی سیاسەتەکان لە سەر سووریای وەسف کرد، وتی کە هێزەکانی هاوپەیمانی لە باکوور و باکووری ڕۆژاوای سووریا وەکوو کۆبانێ، تەبەق، ڕەقە، کارخانەی چیمەنتۆی لافارژ و منبەج و هەروەها بنکەی ئاسمانی سارینیان بە جێ هێشتووە و ئێستا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی سووریا لە گەڵ هێزەکانی دیمۆکراتیی سووریا لە پاراستنی پردەکان، ژێرخانەکانی ئاو و کارەبا و کێڵگە نەوتییەکان هاوکاری دەکەن.

وتەبێژی هاوپەیمانی جەختی کرد کە هێزەکانی ئەو بنکە نێودەوڵەتییە کارێکیان بە ڕووداوەکانی باکووری سووریاوە نییە، چونکوو لەوێ ڕێککەوتنگەلێک لە نێوان ئەمریکا، تورکیا و ڕووسیا سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئەو ناوچە لە ئارادایە.

ناوبراو جەختیشی کرد کە هێزەکانی تورکیا بە تایبەتی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەو وڵاتە نەچوونەتە ناوچەی ڕۆژهەڵات بە تایبەتی ڕێڕەوە سنوورییەکانی نێوان سووریا و هەرێمی کوردستان و هەوڵێک بۆ هێرشی ئاسمانی بۆ سەر هێزە کوردییەکان لەوێ نەدراوە.

News Code 29801

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha