بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی کەناڵی سوومریە نیوزی عێراق، فالح فەیاز، سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی داوای لە گرووپەکانی حەشدی شەعبی کرد کە پێبەندی فەرمانی دەرکراو لە لایەن عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لە مانگی جوون، بن.
فالح فەیاز ڕایگەیاند: تەواوی هێزەکانی سەر بە حەشدی شەعبی بە پێی فەرمانی تایبەتی ڕێکخراوی حەشد نابێت هیچ ڕۆڵێک لە ژێر هیچ ناوێک وەکوو پاڵپشتی لە خۆپیشاندەران یان هەر جۆرە چالاکیەکی مەیدانی تر لە کۆبوونەوەی خۆپێشاندەران بگێڕێت.
سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی هەڕەشەی کرد، لە ئەگەری بینینی هەر جۆرە لادانێک سزای قورس لە بەرچاو دەگیردرێت و کەسەکان لە ئەو ڕێکخراوە دەردەکرێن.
لە ئەو پێوەندییەدا کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق لە ژێر جاوەدێری پەرلەمانی ئەو وڵاتەش جەختی کرد پێکانی خۆپیشاندەرە ئاشتیخوازەکان لە گۆڕەپانی خلانی وپردی سنک تا ئاستی تاوانی تیرۆریستییە و ئەبێ هۆاکرەکانی ئەو کارە بناسرێنەوە و دەستگیر بکرێن و ڕادەستی دەزگای داد بکرێن.
ئەو کۆمیسیۆنە لە بەیاننامەیەکدا وتی: بە نیگەرانییەوە ڕووداوەکان شوێن دەگرێت و داوا لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی بەغدا و هێزە ئەمنییەکان دەکات تا بیری ئەمنی لە گۆڕەپانەکان کە خۆپیشاندانیان تێدا بەڕێوە دەچێت، بگرنە بەر و تاوانبارەکان دەستگیر بکەن.
بۆچوونی ئێوە