AP ١٣٩٨ سەرماوەز ١٥ ٢٣:٣٠

گەیشتە دەست پارێزگاری کوردستان:

فەرمانی وەزیری ناوخۆی ئێران سەبارەت بە ڕووداوەکەی سەقز

فەرمانی وەزیری ناوخۆی ئێران سەبارەت بە ڕووداوەکەی سەقز

وەزیری ناوخۆ بە دەرکردنی فەرمانێک بۆ پارێزگاری کوردستان خوازیاری پێداچوونەوە بە دۆخی زیان پێ‌گەیشتووان و بەجێ ماوانی ڕووداوەکەی سەقز بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزلی بە دەرکردنی فەرمانێک بۆ پارێزگاری کوردستان خوازیاری پێداچوونەوە بە دۆخی زیان پێ‌گەیشتووان و بەجێ ماوانی ڕووداوەکەی سەقز بوو.

ناوبراو لەو فەرمانەدا وێرای دەربڕینی سەرەخۆشیی لە کەس و کارئ کۆچکردووان و بەجێ ماوانی دڵتەزێنی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە تەلاری شایی لە شاری سەقز، ڕایگەیاند: پێویستە وێرای لێکدانەوەی وردبینانەی هۆکارەکانی ئەو ڕووداوە، خێرا بە دۆخی زیان پێ‌گەیشتووان و بەجی‌ماواندا بچنەوە و لە رێگەی بەرپرسانی هاوپەیوەند پلانی پێویست پەیجۆری پێشگری لە سەرهەڵدانەوەی ڕووداوی لەو چەشنە بن و هەوڵ بدەن.

News ID 29707

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha