تەقینەوەی گاز
-
گەیشتە دەست پارێزگاری کوردستان:
فەرمانی وەزیری ناوخۆی ئێران سەبارەت بە ڕووداوەکەی سەقز
وەزیری ناوخۆ بە دەرکردنی فەرمانێک بۆ پارێزگاری کوردستان خوازیاری پێداچوونەوە بە دۆخی زیان پێگەیشتووان و بەجێ ماوانی ڕووداوەکەی سەقز بوو.
-
پەیامی سەرەخۆشیی فەرماندەی سوپای کوردستان بە بۆنەی ڕووداوەکەی سەقز
فەرماندەی سوپای بەیتولموقەدەسی کوردستان لە پاش ڕووداوی دڵتەزێنی تەقینەوەی گاز لە تەلارێکی سەقز، پەیامی سەرەخۆشیی بڵاو کردەوە.
-
تەرمێکیان بێ ناونیشانە؛
ناوی کوژراوانی ڕووداوەکەی سەقز ڕاگەیێندرا
ناوی ١١ کوژراوی ڕووداوی تەقینەوەی تەلاری شاییەکی سەقز ڕاگەیێندرا.
-
کەس بە هۆی ئاگرەوە نەکوژراوە؛
وردەکارییەکی نوێ لە ڕووداوی سەقز
ودەکاریی نوێ لە ڕووداوەکانی تەلاری شایی لە شاری سەقز نیشان دەدات کە هیچ کوژراو و بریندارێک بە هۆی ئاگرەوە نەبووە و زۆریاتر بەر پێ کەوتوون.
-
تەقینەوەی گاز لە سەقز ٣ کەسی بریندار کرد
سەرۆکی ڕێکخراوی ئاگر کوژاندنەوەی شارەوانیی سەقز لە ڕوودانی تەقینەوەی گاز لە یەکەکەیەکی نیشتەجێی لە شارۆچکەی دانشگا هەواڵی دا و وتی: ئەو ڕووداوە بووە هۆی بریندار بوونی ٣ کەس کە لە لایەن هێزە فریاکەوتنەکانەوە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.
-
دایک و کچێک بە هۆی تەقینەوەی گاز لە سنە گیانیان لە دەست دا
بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی شەریکەی گازی کوردستان وتی: دایک و کچێکی خەڵکی گوندی نەوەڕە سەر بە شار سنە بە بۆنەی برین و سووتان بە هۆی تەقینەوەی گاز، گیانیان لەدەست دا.