تورکیا پێویستی بە هەڵبژاردنێکی پێش وەختە

پەروین بۆڵدان، هاوسەرۆکی پارتی دیمۆکراتی گەڵان(هەدەپە) لە لێدوانێکدا لە کۆبوونەوەی ئەو پارتە وتی: ئەوەی کە تورکیا پێویستیەتی، هەڵبژاردنی پێش وەختە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەروین بۆڵدان، هاوسەرۆکی پارتی دیمۆکراتی گەلان هەدەپە کە لە کۆبوونەوەی ئەو پارتە قسەی دەکرد، بە ئاماژە بە دۆخی جەستەیی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی ئەو پارتە لە زیندان وتی: دوای قسە و دەستیوەردانەکانی پارتی دیمۆکراتی گەلان دەمیرتاش گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە. تاقی کردنەوەی پێویستی بۆ کراوە. ئێستا دۆخی جەستەیی باشە و ئەو بابەتە لە نزیکەوە شوێن دەگرین.

بە پێی نووسراو ڕۆژنامەی ئورنسل، ناوبراو لە درێژەدا وتیشی: ئێستا شتێک کە وڵاتی تورکیا پێویستیەتی هەلبژاردنێکی پێش وەختە. ئازاد بوون لە ئەم دەسەڵاتە سیاسییە و دەسپێکی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی دەستووری نوێ بۆ تورکیا و دروست کردنی رێگایەک بۆ بە دیمۆکراتیک کردنی تورکیا ئەبێ یەکمایەتی تەواوی پارتەکان لە وڵات بێت. ئێمە بە دڵنیاییەوە لە ژێر ئەم دەسەڵاتە سیاسییە ڕزگارمان دەبێت.

بۆڵدان بە ئاماژە بە دەستگیر و زیندانی کرانی ئەندامانی هەدەپە وتی: نیوەی ئەندامانی هەدەپە لە زیندانن. پۆلیس و دادستێنەکانی پارتی داد و گەشە ئاکەپە خەریکی ڕاو کردنی ئەندامانی هەدەپەن. تاوانبارە سەرەکییەکان لە دەرەوەی زیندانن و بەداخەوە کەسانێک کە خوازیاری ئاشتی و دیمۆکراسین لە زیندان بە سەر دەبەن.

News Code 29674

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 9 =