بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "روسیاالیوم"، وەفدی حەشدی شەعبی عێراق ئەوڕۆ (دوشەممە) بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک هوشداری دا کە داعش بە کەڵک ئاوەژۆیی لە هەلومەرجی ئەمنی و سیاسیی ئێستای عێراق دەستی داوەتە هێرش و پەلاماردانی هەندێک لە ناوچەکانی عێراق.
ڕاگەیێندراوەکە بە ئاماژە بە کوژرانی ٦ هیزی حەشدی شەعبی و بریندار بوونی ١٧ کەسی دیکە و لەوان فەرماندەی یەکەی ٢٠ی حەشدی شەعبی، زیادی کرد: هەندێک ناوچەی ئازاد کراوە لە رۆژانی رابردوو بەرەوڕووی هێرشی بەردەوامی داعشییەکان بۆتەوە و تیرۆریستان بە کەڵک ئاوەژۆیی لە هەلومەرجی ئەمنی و سیاسیی ئاڵۆزی وڵات چالاکییەکانیان دەست پێ کردۆتەوە و بۆ وێنە رۆژی ڕابردوو هێرش کراوەتە سەر پارێزگای دیالەیە کە لەو هێرشەدا ٦ کەس لە هێزەکانی حەشدی شەعبی کوژراون و ١٧ کەسی دیکە و لەوان ئەحمەد تەمیمی فەرماندەی یەکەی سەربازی بریندار بوونە.
لەو ڕاگەیێندراوەدا ئاماژە بەوەش دراوە: دوژمن لەو هێرشەدا لە سای ئازایەتی و لە خۆبردوویی هێزەکانی حەشدی شەعبی شکستی هێناوە و زیانی قورسی پێگەییوە و ئیستا ناوچەکە بە تەواوەتی لە کۆنتڕۆڵی هێزەکانی حەشدە.
حەشدی شەعبی هەروەها لە کۆتایی ڕاگەیێندراوەکەی لەبارەی جموجۆڵی تەکفیرییەکان لە پارێزگاکانی مووسڵ، سەلاحەدین، ئەنبار، دیالە، کەرکووک و هاوێری بەغدا هوشداری دا.
بۆچوونی ئێوە