بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "السومریه نیوز"، پەرلەمانتارێکی عێراقی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێت، بە ئاماژە بە دژواریی ڕەوتی هەڵبژاردنی سەرۆک وزەیرانی نوێی ئەو وڵاتە، جەختی کرد: ئەو ڕەوتە لە سای دەستێوەردانی لایەنی دەرەکی و هەوڵ بۆ داسەپاندنی ڕوانگەیان دژوارتریش دەبێت.
ئەو پەرلەمانتارە عێراقییە ئاماژەی بەوەش دا: هەندێک کەس هەڵبژاردرانی کەسێک بە سەرۆک وزەیران لە دەرەوەی گرووپگەلی سەرەکی قبووڵ ناکەن.
جەختیشی کرد: هاوپەیمانی سائیرۆن بە پەلە خۆی لە قبووڵ کردنی ئەو پۆستە دزیوەتەوە.
شایانی باسە، رۆژی ڕابردوو سائیرۆنی سەر بە موقتەدا سەدر وەک کۆتلەی زۆرینەی پەرلەمانی عێراق، بە بەرهەم ساڵحی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەی ڕاگەیاند کە چاوپۆشی دەکات لە مافی خۆی بۆ ناساندنی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق.
بۆچوونی ئێوە