بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی هەواڵی سومریە نیوز، سەباح ساعدی، ئەندامی مەجلیسی نوێنەرانی عێراق لە هاوپەیمانی سائیرۆن کە لە ڕەوتی سەدر بە رێبەرایەتی موقتەدا سەدر و هاوپەیمانەکانی پێک هێنراوە، دوانیوەڕۆی یەکشەممە داوای لە ئەنجومەنی باڵای دادوەری کرد کە دادگایەکی تایبەت بۆ لێپرسینەوە لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیران دەست لە کار کێشاوی ئەو وڵاتە، ئەندامانی کابینەکەی و هەموو فەرماندەی ئەمنییەکان کە لە سەرکوت کردنی خۆپیشاندەران دەستیان هەبووە، پێک بهێنێت.
ئەو نوێنەرە وێڕای جەخت لە سەر ئەوەی کە بە پێی مادەی ٨٣ ی یاسای بنەڕەتی عێراق، بەرپرسایەتی لە نێوان سەرۆک وەزیران و دەوڵەتەکەی بەرپرسایەتیەکی هاوبەشە و هەموویان لە بەرانبەر تاوانەکان بەرپرسن، بە فایق زیدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەو وڵاتەی وت کە خەڵک چاوەڕوانی بەڕێوە چوونی دادوەری لە ئاستی بکوژەکان و بەرپرسانی ڕشتنی خوێنی هاووڵاتیان بە تایبەتی لە زیقاررن.
بۆچوونی ئێوە