بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی سومریە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەیاننامەیەکی دەستێوەردانانە داوای لە دەوڵەتی عێراق کرد کە چاکسازی بکەن و وەڵامی داواکاری ناڕازیانی عێراقی بدەنەوە.
لە ئەو بەیاننامە کە پاش ڕاگەیاندنی ئامادەیی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ دەست لە کار کشانەوە بڵاو بووەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لە دەوڵەتی عێراق کردووە کە لە بواری بەرەنگار بوونەوەی گەندڵی و چارەسەری بێکاری چاکسازی بکەن.
شیاوی باسە کە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە دەیەوێت دەست لە کار بکێشێتەوە. ناوبراو وتی: دەست لەکار کشانەوەم پێشکەشی پەرلەمان دەکەم.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە "بە وردی گوێم لە وتارەكەی مەرجەعی باڵا گرت سەبارەت بە پێداچونەوە بە دۆخی نائاسایی و ئاڵۆزی وڵاتی پێدا تێدەپەڕێت، لەكاتێكدا بە روونی دیارە لایەنە پەیوەندیدارەكان بێدەسەڵات بوون لەئاست مامەڵەكردن لەگەڵ دۆخەكە و پاراستنی مافی هاوڵاتیان و رژانی خوێنیان".
عەبدولمەهدی زیادی کرد: کەواتە، بە مەبەستی پەلە لە کاری کردەیی کردنەوەی ئەو خواستە، بە زوویی دەست لە کار کشانەوەی خۆی پێشکەشی پەرلەمان دەکەم.
Your Comment