بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف دوانیوەڕۆی دوێنێ لە رێوڕەسمی رێکخراوی هاوکاری ئابووری (ئێکۆ) بەشداری و قسەی کرد.
ناوبراو لە ئەو رێوڕەسمە لە لێدوانێکدا وتی: ئێران بڕوای بە سیاسەتی دراوسێیەتی بەهێزە چونکوو وڵاتەکان دەتوانن بە هەبوونی دراوسێی بەهێز ئامانجەکانی خۆیان شوێن بگرن و بیهێننە دی.
وەزیری دەرەوە وتیشی: ئێران پێی خۆشە ئەو هاوکاری و پێوەندیە کە لە گەڵ وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی ئێکۆ هەیەتی لە گەڵ وڵاتانی کەنداوی فارسیش هەیبێت.
Your Comment