بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە رۆژنامەی مللیەت، هۆلۆسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە نەکشانەوەی یەکجاریی هێزەکانی پاراستنی گەلی (YPG) لە باکووری سووریا ڕایگەیاند: درێژەی گەشتی هاوبەشی هێزەکانی تورکیا و ڕووسیا ڕێخۆشکەرە بۆ کرانەوەی ناوچەی ئەمن و دەتوانین بە هاوئاهەنگی ڕووسیا لە نزیکەوە گۆڕانکارییەکانی ناوچە پەیجوور بین و هەروەها بەردەوام دەبین لە چالاکییەکانمان بۆ دەرکردنی هێزەکانی یەپەگە لە ناوچە.
ناوبراو لە درێژەدا ڕووانییە هەندێک کێشەی بەردەم گەشت لێدانی سەربازانی ڕووسیا و تورکیا لە باکووری سووریا و وتی: بە هاوئاهەنگی دوو لایەنە دەتوانین بە سەر کێشەکاندا زاڵ بین و بێ گومان ڕەوتی گەشتەکان لە رۆژانی داهاتوو باشتر دەبێت.
Your Comment