وەزیری نەوتی عێراق:دانوستانی نەوتیی هەولێر و بەغدا ئەرێنی بوو

سامر غەزبان وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند کەشێکی ئەرێنی باڵی بەسەر کۆبوونەوە و گفتوگۆکانی بەغدا و وەفدی ھەرێمی کوردستان کێشاوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سامر غەزبان وتی: گفتوگۆكانیان لەگەڵ وەفدی هەرێمی كوردستان لە "كەشێكی ئەرێنی"دا بەڕێوەچووە.

راشیگەیاند: خاڵی یەکەمی گفتوگۆکان لەسەر پرسی رێکخستنەوەی پەیوەندی نەوتیی نێوان ھەرێم و بەغدا و فرۆشتنی نەوت و گەڕاندنەوەی داھاتەکەی بۆ گەنجینەی دەوڵەت بوو.

خاڵی دووەمیش تایبەت بوو بە لایەنی دارایی و ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم و پشکی ھەرێم لە بوودجەی دارایی فیدراڵی.

غەزبان وتیشی: "کەشی کۆبوونەوەکان زۆر باش و ئەرێنی بوو لەگەڵ وەفدی ھەرێم".

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، سەرلەنوێ وەفدی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكاتەوە.

News Code 29503

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =