بەغدا و هەولێر لە رێککەوتنی کۆتایی نزیک بوونەوە

شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی عێراق دیدار و گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبەغدا رایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە، شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدای کرد.

ئێستا کۆبوونەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی لەبارەی بەشە بودجە و پشكی هەرێمی کوردستان‌ لەبودجەی گشتی ساڵی ۲۰۲۰ی عێراق كۆتایی هات.

کۆبوونەوەی شاندی هەرێم  لە گەڵ بەرپرسانی بەغدا تەواو بووە و بە بێ لێدوانی رۆژنامەوەانی ئەو شاندە ئێستا دەگەڕێتەوە هەولێر.

سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا رایگەیاند كە شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێك هاتوون لە ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا و ئامانج ڕەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران .

لەبارەی بەرەوپێشچوونی پەیوەندیی نێوان هەرێم و بەغداش، فارس عیسا روونیكردەوە، کە لێكتێگەیشتنی باش لە نێوان هەرێم و بەغدا هەیە و گەیشتوون بە قۆناغی كۆتایی.

ئەوەشی وت کە تەنیا هەندێك مەلەف ماون رێككەوتنی كۆتاییان لەسەر بكرێت.

دوای ئەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق هاتە سەر کار ڕێگای چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا کراوەیە.

News Code 29476

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 8 =