بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مه‌سروور بارزانی ، له میانی (دیداری ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست)دا، كه زانكۆی ئه‌مه‌ریكی - كوردستان له دهۆك به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، له دیبه‌یتێكی تایبه‌تدا، ڕوانگه‌ی خۆیانی له‌مه‌ڕ پرسه گرنگ و هه‌ستیاره‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه خستە ڕوو.
مەسروور بارزانی لە وتەکانیدا كێشه و شه‌ڕ و ئاواره‌بوونی خه‌ڵك و كێشه به‌رده‌وامه‌كانی ناوچه‌كه‌وه خسته‌ڕوو. دواتر وه‌ڵامی چه‌ندین پرسیاری تایبه‌ت به هه‌لومه‌رج و بارودۆخی ناوچه‌كه‌ی دایه‌وه، كه له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه ئاراسته‌ی كران.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەشی سەرەتایی قسەکانیدا باسی پەنابەرانی کرد و داوای لە كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی کرد کە بۆ بەخێوکردن و یارمەتی دانی ئاوارە و پەنابەران یارمەتی هەرێمی کوردستان بدەن.
مەسروور بازرانی هەروەها جەختی کرد کە داعش كۆتایی نه‌هاتووه و وتی: ره‌نگه لێكدانه‌وه‌ی دیكه هه‌بێت. ئه‌مه هزر و ئایدۆلۆژیایه‌كی تایبه‌ته. ئه‌وان كۆنتڕۆڵی ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌كانیان له‌ده‌ست داوه، به‌ڵام داعش وه‌ك هزر و ئایدۆلۆژیا هەر ماوه‌ته‌وه.
وتیشی: چه‌كداریشیان هه‌یه و هه‌زارانیش له پشتیوانیان له عێراق و سووریا و ناوچه‌كه هه‌یه. بۆ تێكشكاندنی داعش هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كان ئه‌وه‌نده نین و ده‌بێت رێگری له رێچكه و هۆكاره بنه‌ڕه‌تییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدان و دروستبوونی داعش بكرێت. بۆ نموونه، له عێراق و بۆ سووریاش هه‌ر راسته. كاتێك ئاسایش به‌رده‌ست نابێت، تیرۆر گه‌شه ده‌كات.
زیادیشی کرد کە سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌ندێك هۆكار هه‌ن، ده‌بنه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی تیرۆر. بۆ نموونه، شكستی سیاسیی، یان حوكمڕانیی، داڕمانی ئابووریی، هه‌ژاریی و نه‌بوونی دادگه‌ریی هۆكارن و پاڵنه‌رن بۆ دروستبوونی داعش و گرووپ و میلیشیا چه‌كدارییه‌كان.
سەبارەت بە خۆپیشاندانه‌كانی به‌غداش مەسروور بارزانی رایگەیاند: خۆپیشانده‌ران مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه نیگه‌رانیی خۆیان ده‌بڕن. ئێمه پشتیوانیی له داوا ئاشتییانه و ره‌واكانی خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ین. ئه‌وان شیاوی ژیانێكی باشترن. ئه‌وان شیاوی شێوازێكی باشتری ده‌وڵه‌تداری و ده‌رفه‌تی یه‌كسان و دابینكردنی ته‌واوی خزمه‌تگوزارییه‌كانن، كه پێویسته هه‌موو هاووڵاتییه‌ك هه‌یبن. كه ئه‌مانه نین، خه‌ڵك خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ڕاشیگەیاند: هیچ پارتێكی سیاسی ناتوانێت به ناوی ته‌واوی خه‌ڵكه‌وه قسه بكات. خه‌ڵكی ناڕازی هه‌ن، كاتێك پشتیوانیی خه‌ڵك ده‌كه‌ین، هه‌ست ده‌كه‌ین هاوخه‌میانین و پێمان وایه حكوومه‌ت به‌رپرسه له‌وه‌ی گوێیان لێ بگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كانیان له‌به‌ر چاو بگرێت. ته‌نیا قسه‌كردن له‌سه‌ری ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت، خه‌ڵك رازی بن، ده‌بێت به هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ جێگره‌وه‌كان بكرێت. ئهجێنداكان چین و چۆن تێكه‌ڵ كراون به داوای خۆپیشانده‌ران.
وتیشی: حكوومه‌تی ئێستا و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای عێراق، به تاكه به‌رپرس و ئیداره‌ی رووداوه‌كانی عێراق نازانین. ئێمه ئه‌و كێشانه‌مان له پازده شازده ساڵی رابردوودا تێبینی كردووه.
ئەوەشی وت کە پێمان وایه كه‌ڵه‌كه‌بوونی ئه‌و كێشانه‌یه كه زیادبوون و ئێستا خه‌ڵك باسی ده‌كه‌ن و حكوومه‌تی ئێستا به به‌رپرسیار ده‌زانن. پێم وا نییه ئه‌مه دادگه‌رانه بێت، ته‌نیا كابینه‌ی ئێستا به به‌رپرسیار بزانین.
جەختیشی کرد کە پێویسته حكوومه‌ت ده‌رفه‌تێكی هاوسه‌نگی پێ بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ر حكوومه‌تێك پێویستییه‌تی بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی، پشتیوانیی بكرێت. ئه‌و ده‌رفه‌ته ئه‌گه‌ر درا، ده‌بێت واده‌یه‌كی پێ بدرێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و ئه‌نجامدانی چاكسازی له‌و ماوه‌یه‌دا. خوازیاریشم ره‌وشه‌كه باشتر بێت.
بۆچوونی ئێوە