بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ژمارەیەک لە بەرهەم هێنەران, داهێنەران و چالاکانی ئابووری ئەمشەو لە گەڵ ڕێبەری باڵای ئێران دیداریان کرد.
ئایەتوڵا خامنەیی لەم دیدارەدا جەختیان کرد: هەم دۆستان و هەم دوژمنەکان بزانن, ئێمە لە مەیدانی شەڕی سەربازی و سیاسی و ئەمنیەتیدا دوژمنمان پاشەکشێ پێکرد. هەر ئەم کارانەی ئەم چەند ڕۆژە کاری ئەمنی بوو , مەدەنی نەبوو.
وتیشیان: لە بوارە جۆراجۆرەکاندا پاشەکشێمان بە دوژمن کدد و پشت بە خوا لە بواری شەڕی ئابووریشدا دوژمن دەبەزێنین.
ڕێبەری ئەوەشیان وت کە خەیاڵی خاوە هەندێ کەس وادەزانن کە تا ساڵێک یا دوو ساڵی تر گەمارۆکان هەڵدەوەشێتەوە، جارێ ئەم گەمارۆیانە هەیە و نابێت بۆ رزگار کردنی ئابووری وڵات چاوەڕوانی کۆتایی هاتنی گەمارۆکان بین.
Your Comment